سەردانی قوتابیانی پۆلی نۆیەمی کۆلیجی سلێمانیی کچان

سەعات ٣٠, ١ی پاش‌نیوەڕۆی ١٠ /٤ /٢٠١٩ خوێندکارانی پۆلی نۆیەمی کۆلیجی سلێمانیی کچان، بە یاوەریی مامۆستایەکیان، سەریان لە بنکەی ژین دا و بەشی کتێبخانەیان بەسەرکردەوە، سەعاتێک پتر لێی مانەوە. لەوێ، پاش بینینی کتێب و سەرچاوە جیاوازەکان، پرسیاری جیاجیایان سەبارەت بە چەند لایەنێکی مێژووی شاری سلێمانی کرد و وەڵامیان دەست‌کەوت.