سەردانی قوتابیانی قوتابخانەی بنەڕەتی تەوار

رۆژی ٢٠ /٢ /٢٠١٩ قوتابیانی قۆناغی هەشتەمی قوتابخانەی بنەڕەتی تەوار، لەگەڵ چەند مامۆستایەکیان، سەریان لە بنکەی ژین دا. بەڕێوەبەری بنکە هەموو بەشەکانی پێ بەسەرکردنەوە و بە وردی باسی کار و ئامانج و چالاکییەکانی بنکەی بۆ کردن. ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بنکە، شادمانە کە قوتابیان و خوێندکاران دێنە سەردانی ئەم دەزگا شارستانییە و بەهرەمەنددەبن لە هۆشیارییەکی نوێی تایبەت بە بایەخدان بە کەلەپووری شارستانی و کولتووریی کوردەواری و پێی وایە ئەرکێکی هەرەلەپێشتری بنکە، بڵاوکردنەوەی ئەم هۆشیارییە و گەیاندنی پەیامەکانی خۆیەتی بە زۆرترین توێژی کۆمەڵایەتی.