سەردانی شاندێکی ڕۆشنبیرانی سنە

تاقی بەیانیی شەممە ٤ /٥ /٢٠١٩، شاندێکی ڕۆشنبیرانی شاری سنە، کە پێک‌هاتبوون لە بەڕێزان دکتۆر قوتبەدین سادقی، سدیق تەعریف، دکتۆر ئەسعەد ئەردەڵان، دکتۆر مەهین گەزانی، سەڵاح خزری و دکتۆر جەمال ئەحمەدی ئایین، سەریان لە بنکەی ژین دا. پاش بەسەرکردنەوەی هەموو بەشەکانی بنکە و بیستنی زانیاریی هەمەجۆر سەبارەت بە کار و چالاکییەکانی، شادمان بوون کە بنکە تا ئێستا وەک دەزگایێکی زانستی و نیشتمانی توانیویە کۆکراوەیێکی گرانبەها بە هاوکاری و پشتیوانیی هەمووان پێکەوەبنێ و ببێتە سەرچاوەیەکی گرنگی بنیاتنانی پاشخانێکی ڕاستەقینە و دەوڵەمەندی یادەوەرییەکی کوردەواری.