سەردانی خوێندکارانی کۆلیجی زانستە ئیسلامییەکان

خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی “بەشی بنەماکانی ئایین”ی کۆلیجی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سلێمانی، تاقی بەیانیی چوارشەممە ٦/ ٢/ ٢٠١٩، بە سەردانێکی پێش‌وەخت دیاریکراو، لەگەڵ مامۆستای سەرپەرشتیان، هاتنە بنکەی ژین. هەم باسێکی چڕوپڕی ئەرک و ئامانج و کارەکانی بنکەیان بۆ کرا، هەم هەموو بەشەکان گێڕدران و لە نزیکەوە ئاگاداری شێوەی کار و بەرهەم و چالاکییەکانی هەر بەشێک بوون. بنکە، ئەم سەردانانەی خوێندکاران و قوتابیانی قۆناغە جیاجیاکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان، بە دەست‌پێشخەری و کارێکی پەسەندکراو دەزانێ، تا بەشدارییەکی لە بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی شارستانیی مێژوودۆستی و کەلەپوورویستی‌دا هەبێ و ببێتە سەرچاوەیەکی زانستی بۆ لێکۆڵینەوەی زانستی و کوردی و کۆکراوە گرانبەهاکەی کەڵکی پێویستی لێ وەربگیرێ.