سەردانی بەشێکی کارمەندانی ئاسایشی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ بنکەی ژین

نیوەڕۆی ٢٠١٩/٢/١٣ بەشێکی کارمەندانی ئاسایشی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، کە دوو ڕۆژە خولی تایبەت بە شوینەوار و میراتی کولتووریی وەک دەستنووسیان هەیە، سەریان لە بنکە دا و بە ڕێ‌بەدییی بەڕێوەبەری بنکە، ڕەفیق ساڵح، لە نزیکەوە ئاگاداری کار و چالاکییەکانی بنکە بوون و خۆشحاڵ‌بوون کە ئەم گەنجینە گرانبەهایەی میراتی کولتووریی کوردەوارییان دی و شارەزایی و ئاگادارییان سەبارەت بەم لایەنە مەعنەوییە بە پێویست و ناچاری زانی. جێگەی گوتنە، دوێنێ ئەندامێکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بنکە، سدیق ساڵح، ئامادەی خولەکە بوو و پتر لە سەعات و نیوێک لەبارەی بایەخی میراتی کولتووری بە گشتی و دەستنووسیشەوە بە تایبەتی قسەی بۆ بەشدارانی خولەکە کرد.