خەڵاتی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان

ئێوارەی ڕۆژی٢٠\٤\٢٠١٦ لقی سلێمانیی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان ‘بنکەی ژین’ی بەسەرکردەوە و خەڵاتی سەندیکای -بە بۆنەی ساڵڕۆژی ڕۆژنامەوانیی کوردییەوە- بەخشییە ڕەفیق ساڵح بەڕێوەبەر و سدیق ساڵح ئەندامی ئەنجومەنی بنکە، لەبەر خزمەتی زۆری بنکە لە بواری زیندووکردنەوەی سامانی ڕۆژنامەوانیی کوردیدا.