خولی تایبەت بە کتێبخانە بنکەی ژین

، خولی تایبەت بە کتێبخانە بنکەی ژین، بە هاوئاهەنگی و هاوکاریی زانکۆی سلێمانی و لە چوارچێوەی نووسراوی لێک‌تێگەیشتنی نێوانیاندا، خولێکی لە ٢٠ /٧ /٢٠١٩وە تا ٢٤ /٧ /٢٠١٩ لە زانکۆی سلێمانی سازکرد بۆ مەسەلەکانی “کتێبخانەی ئەلکترۆنیی کوردی، کەتەلۆگی یەکگرتووی نیشتمانی و کارگێڕیی زانست و لێهاتووییی زانیاری”، بە هاوکاریی دوو پسپۆڕی زانکۆی کوردستان- سنە، بەڕێزان دکتۆر مەهدی حوسێنی و مامۆستا عەبدوڵڵا خاتوونی، وە بە ڕۆشناییی نووسراوی لێک‌تێگەیشتنی نێوانیان. کارمەندانی کتێبخانەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان و کتێبخانە گشتییەکانی پارێزگای سلێمانی بەشدارییان تێدا کرد. خولەکە، ئەوەی لێ چاوەڕوان‌دەکرێ ببێتە سەرەتایەکی زانستی بۆ ڕێکخستنەوەی کتێبخانەکانی هەرێم بەپێی تازەترین پێشکەوتنەکانی تەکنۆلۆجیای سەردەم.