بەشداریی حەوتەمین پێشانگای کتێبی ئوستانی کوردستان

بەڕێز ڕەفیق ساڵح، بەڕێوەبەری بنکە، ڕۆژانی ٣- ٩/ ٣/ ٢٠١٨ ئامادەی حەوتەمین پێشانگای کتێبی ئوستانی کوردستان بوو لە شاری سنە. بنکە، بە ٧٢ ناونیشان و ١٠٥ کارتۆنی لەچاپدراوەکانی خۆی بەشداری پێشانگاکە بوو. هەر نوێنەری بنکە ڕۆژی ٨/٣ لە پەنێڵێکدا ماوەی نیو سەعات قسەی سەبارەت بە بنکە و کار و ئامانج و چالاکییەکانی کرد. شایانی وتنە، بەرهەمەکانی بنکە لەو ڕانوواندنەدا ڕەواجێکی باشیان هەبوو و خوێندەواران بە گەرمی پێشوازییان لێ کرد.