بەخاک‌سپاردنی تەرمی دکتۆر جەمال نەبەز

پاشنیوەڕۆی شەممە، ٢٢/ ١٢/ ٢٠١٨، تەرمی دکتۆر جەمال نەبەز، ڕۆشنبیر و نووسەر و زمانەوان و نەتەوەخوازی کورد، پاش هێنانەوەی لە بەرلینەوە بۆ هەولێر و پاشان سلێمانی، بە ئامادەبوونی خەڵکێکی زۆر لە خزمان و دۆستان و شاگردان و هەوادارانی، لە گردی شێخ مارفی گۆڕستانی سەیوان بەخاک سپێردرا. مامۆستا جەمال، ڕۆشنبیرێکی جیددی و ناوێکی دیاری پتر لە شەست ساڵی پێشووی کوردەوارییە. ئەو زاتە خزمەتێکی شایانی بە نووسین و قسە و کردەوە لە بوارەکانی ڕۆشنبیری و سیاسەت‌دا کردووە و بەرهەمی ناوازەی بە کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی و ئەڵمانی خستووەتە کتێبخانەی کوردی و بیانی. ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بنکەی ژین، کۆچی ئەم زانا مەزنە بە زیانێکی گەورە دەزانێ و سەرخۆشی لە بنەماڵە و کەس‌وکار و دۆستانی دەکا.

یادی بەخێر…