ئەوراقی خودابەخشیو ڕەفیق حیلمی

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٩/ ٧/ ٢٠١٨ بنەماڵەی خودابەخشیو ڕەفیق حیلمی هەشت کارتۆن ئەوراق و کۆکراوەی ڕۆژنامە، گۆڤار و کتێبی ئەو زاتەیان پێشکەشی بنکەی ژین کرد، وەک گونجاوترین شوێن بۆ پاراستن و هەڵگرتن و کەڵک‌لێ‌وەرگرتن. ئەنجومەنی بنکە، لای خۆیەوە منەتباری ئەو بنەماڵە بەڕێزەیە کە ئەم کەرەستانەی تا ئێستا لای خۆی پاراستووە، بە پێزانین و سپاسیشەوە ئەم دەست‌پێشخەرییە دەنرخێنێ و پێی وایە بەشدارییەکە لە بە زیندوویی مانەوەی ناوی ئەو مونەووەرە گەورەیەی گەلەکەماندا و دابینکردنی بابەتێکی گرنگیشە بۆ توێژینەوەی داهاتوو. بنکە، بە هیوایە پاشماوەی کۆکراوەی دیکەی کتێبەکانیشی بخرێتە تەک ئەم کۆمەڵە و لە گۆشەیەکی تایبەتی کتێبخانەی بنکەدا کۆبکرێنەوە و بپارێزرێن.

شایانی وتنە، ئەم کۆکراوەیە -لەپاڵ ئەوراقی تایبەتدا- ژمارەی پەڕاگەندەی چەندین ڕۆژنامە و گۆڤاری وەک ئەمانەی تێدایە: أربیل- هەولێر، الانقاذ، البلاد، الأهالي، دەنگی گێتیی تازە، پێشکەوتن، التقدم، الرأي العام، الجبل، الأیام، الحارس، نشرة الشروق، الثبات، الدفاع، الحریة، الحضارة، الکتاب، لافکر، المجلة، المعلم الجدید، الثورة، العمل، صوت الأحرار، الأخبار، قرندل، خەبات، … وا ئێستایش بە زوویی دەست‌کراوە بە نووسین و لیست‌گرتنی یەک­بەیەکی  کەرەستەکان.